|
ڕێگا ڕه‌ئوف : گه‌نده‌ڵی گه‌شتۆته رێکخراوه‌کانی ژنانی کورد له‌سوید بازرگانی به قه‌زیه‌ی ژنه‌وه ده‌که‌ن" رزگار رەزا چوچانی 10-10-09 ژماره‌ی خوێنه‌ران 151
ڕێگا ڕه‌ئوف : هیچ متمانه‌م به‌و ژنانه نییه که‌له په‌ڕله‌مانن، به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆخۆیان تاکو ئێستاش کۆیله‌ن رزگار ره‌زا چوچانی/ ستۆکهۆڵم www.nwche.net حزبی شیوعی سابیقه‌ی 50-60 ساڵی هه‌یه به‌ڵام فڕی به شیوعیه‌ت و کۆمۆنیزمه‌وه نیه وه‌ک کۆمۆنیست زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و کاریگه‌رمان هه‌بوو خه‌ڵکی باشوری کوردستان سلێمانیه، له‌ساڵی 1993 رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تانی دامه‌زراندووه له‌سلێمانی و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی یه‌کسانی بووه، له‌دامه‌زرێنه‌رانی سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنان بووه له‌ساڵی 1996 – 1997 و له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ئافره‌تان کاری کردووه، ئێستاش له‌سوید نوێنه‌ری رێکخراوی ئازادی ژنه، له‌م دیمانه‌یه‌دا باسی کێشه‌کانی رێکخراوه‌که‌ی له‌کاتی شه‌ڕی یه‌کێتی و کۆمۆنیست ده‌کات و له‌واقیعی رێکخراوه‌کانی ژنانی کورد له سوید ده‌دوێ. * له‌سلێمانی سه‌نته‌ری پارێزگاری ژنتان دروست کرد، ئه‌و کات وه‌ک ده‌ڵێن سه‌ربه‌خۆ بون به‌ڵام کێ ده‌عمی ده‌کردن؟ - ئێمه ئامانجی سه‌ره‌کیمان له‌دروستکردنی ئه‌و سه‌نته‌ره، جێکردنه‌وه‌ی ئه‌و ژنانه‌بوو که هه‌ره‌شه‌ی کوشتنیان له‌سه‌ربوو، هه‌ڵسوراوان و ئه‌وانه‌ی که کاریان له‌و سه‌نته‌ره ده‌کرد ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق بوون، یان لایه‌نگربوون، به‌ڵام ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازیشمان هه‌بوو، وه‌کو ده‌عم حزبی کۆمۆنیست زۆر ده‌عمی ده‌کردین، به‌ڵام له‌باری مالییه‌وه رێکخراوی npa نه‌رویجی هاوکاری ده‌کردین. *ئێوه یه‌که‌م سه‌نته‌رتان بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی ئافره‌ت له‌کوردستان دروست کرد، ئێستا چه‌ند سه‌نته‌رێکی تر دروست بوون، پێتان وایه هه‌مان پرۆگرامی ئێوه دوباره‌ده‌که‌نه‌وه یان ئیزافه‌یه‌کیان هه‌یه؟ - ده‌بێ ئه‌وه بڵێم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه یه‌که‌م سه‌نته‌ر بو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دامه‌زرا، ئه‌وه قسه‌ی من نیه به‌ته‌نها و له‌دنیادا ئیعترافی پێکراوه، هه‌ڵبه‌ت دوو ساڵ به‌ر له دروستکردنی سه‌نته‌ره‌که‌ش ئێمه ژنمان ده‌پاراست به‌ڵام به‌فه‌رمی ئه‌وه‌کارمان نه‌بوو و سه‌نته‌رمان نه‌بوو، یه‌ک له‌و ژنانه‌ی به‌ر له‌دروستکردنی سه‌نته‌ر ده‌مان پاراست، "که‌ژاڵ خدر" بوو که حامیله بوو له‌لایه‌ن که‌سوکاری و شوبراکانیه‌وه لوتیان بڕی، دوای دامه‌زراندنی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه بووه میتۆدێک که رێکخراوه‌کانی تر چاویان لێکرد، من ئه‌و چاولێکردنه‌ش به شتێکی باش ده‌زانم، به‌ڵام ئایا چۆن کار ده‌که‌ن؟ له‌و باره‌یه‌وه قسه هه‌یه ئێمه که‌یسمان هه‌بوو دوو ژن له سه‌نته‌رێک که ئه‌ویش له‌و بواره دامه‌زراو کاری ده‌کرد هه‌ڵاتن، هاتنه لای ئێمه باسی ئیهانه‌و بێحورمه‌تیان ده‌کرد که‌له‌و سه‌نته‌ره پێان کراوه، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌نته‌ره‌که‌وه پێان وترابوو ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ره‌ڵانه‌بوونایه واتان به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه من له‌باری ته‌عامولی ئینسانییه‌وه پێم وانیه توانیبێتیان وه‌ک پێویست کار بکه‌ن، راسته هه‌ندێ ژنیان له‌کوشتن ده‌پاراست، به‌ڵام ئه‌و ژنانه زه‌خت و فشاری مه‌عنه‌وییان زۆر له‌سه‌ربوو له‌لایه‌ن به‌ر پرسانی سه‌نته‌ره‌کانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌روی جوڵه‌و هه‌ندێ کاره‌وه له‌وانه‌یه جیاوازبن چونکه ئه‌وان کۆمه‌کی ئاسایش و پشتگیری و ئیمکانیه‌تی ده‌وڵه‌تیان له‌پشته و له خزمه‌تیانه، ئێمه خۆمان ئاسایش و دکتۆرو محامی بوین، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانکرد جوهدی زیاتری ده‌ویست، ئێمه له‌باری قانونییه‌وه زۆر جیاواز کارمان ده‌کرد، زۆر ژن هه‌بوو له‌ڕوی یاساییه‌وه توانای جیابونه‌وه‌ی نه‌بو له مێرده‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌و گروپه محامییه‌ی که کۆمه‌کمان بوون هه‌وڵیان ده‌دا زۆرترین سود له‌و قانونانه وه‌ربگرن به‌قازانجی ژن، که زۆر که‌م مه‌جالی ئیسفاده‌ی هه‌بوو، کاری ئێمه له‌روی پزیشکیشه‌وه زۆر قورستربوو بۆیه دکتۆرمان هه‌بوو بۆ پشکنینی نه‌خۆشی ئه‌و ژنانه و چاره‌سه‌رکردنیان هه‌ر له‌سه‌نته‌ر، چونکه نه‌مانده‌توانی بیان به‌ینه لای هه‌موو دکتۆرو نه‌خۆشخانه‌یه‌ک، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌سانێک هه‌بوون به‌دوایاندا ده‌گه‌ران، هه‌موو ئه‌وانه‌شمان له‌ڕێی په‌یوه‌ندی و جوهدی خۆمان ده‌کرد، نه‌ک له‌ڕێی سامان و هاوکاری ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام سه‌نته‌ره‌کانی ئێستا که‌هه‌ن پێم وایه جیاوازتر بیر له‌م لایه‌نه ده‌که‌نه‌وه‌و ئامانجی تریشیان هه‌یه، بۆیه من پێم وانیه بتوانین به‌روارد بکه‌ین له‌نێوان ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه و ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌پشته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌بونیان له‌نه‌بون باشتر ده‌بینم. *پێت وانیه کاره‌کانی سه‌نته‌ره‌که‌ی ئێوه‌ش رێکلام بوو بۆ حزبی کۆمۆنیست و ده‌چونه چوارچێوه‌ی کاری حزبی؟ - حه‌تمه‌ن ئه‌و کارانه وه‌ک رێکلام به‌کار هاتوه‌و به‌کاریش دێت، ئه‌گه‌ر حزبێک به‌ته‌وای توانای خۆی داکۆکی له‌سه‌نته‌رێکی ئاوا بکات، مافی خۆشیه‌تی ریکلام بکات، یان وه‌ک رێکلام کاری بۆ بکات، به‌ڵام من پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینم، حزبێک ئه‌گه‌ر ده‌عمی من بکات، به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێک ئه‌کرێ منیش ئه‌و حزبه به‌حزبی خۆم بزانم، شته‌که دو لایه‌نه‌یه راسته دروست نیه ڕیکخراوێکی مه‌ده‌نی رێکلام بۆ حزبێک بکات و ئه‌و رێکلامه‌ش به‌هه‌ڵه ده‌بینم، به‌ڵام زۆرجار کات و دۆخ ناچار به هه‌ندێ شتت ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌ک کۆمۆنیست هه‌ر حزبێکی تریش هه‌بوایه به‌و شێوه‌یه پشتیوانی هه‌بوایه بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن و ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی ئێمه به‌بێ هیچ مه‌رجێک، پشتیونیمان ره‌نگه بۆ ئه‌و بوایه‌و ئه‌ویش مافی خۆی ده‌بوو ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی بۆ هاوکاری ژن وه‌ک رێکلامێک بۆ حزبه‌که‌ی به‌کار بهێنی، چونکه ئه‌و کات نه‌ک رێکلام بانگه‌شه‌کانی واقیع ده‌بوو. *باسی ئه‌وه‌تان ده‌کرد رێکخراوه‌که‌تان سه‌ربه‌خۆ بوو به‌ڵام پشتیوانی کۆمۆنیست له رێکخراوی ئازادی ژنان مه‌سه‌له پشتیوانی بوو له ئافره‌ت یان هه‌وڵی به‌حزبی کردنی کاره‌کانتان بوو؟ - ده‌توانن ئه‌وه له‌حزب بپرسن، ئه‌گه‌ر له‌من ده‌پرسی نایشارمه‌وه‌و ئه‌و ره‌خنه‌یه‌شم له حزب هه‌یه، سه‌نته‌ری پاراستنی ژنان حزب داینه‌مه‌زراند، من یه‌کێک له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و سه‌نته‌ره بووم، راسته منیش ئه‌ندامی حزب بووم، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵمداوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان، وه‌ک هه‌موو رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری، چونکه ئه‌گه‌ر حزبێک تا راده‌یه‌کی زۆر ته‌ده‌خول بکات له ناو هه‌ر رێکخراوێکی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری، به ئاقارێکی باشیدا نابات، ئێمه‌ش زیاتر له‌هه‌ر لایه‌ک ئه‌و زه‌ربه‌یه‌مان خوارد که حزب ته‌ده‌خولی خراپی رێکخراوه‌که‌ی کردین، من یه‌کێک له‌وانه‌ش بووم که رازی نه‌بووم به‌و ته‌ده‌خوله، چونکه هه‌وڵیاندا کاره‌کان به‌ره‌و ئاقاری حزبی ببه‌ن، راسته هه‌موو حزبه‌کان واده‌که‌ن، به‌ڵام ته‌ده‌خولی کۆمۆنیست بۆ من جێی نیگه‌رانی بوو، چونکه ده‌بوو حزبی ئێمه جیاواز بوایه، به‌ڵام دیاره جه‌وی کۆمه‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئاراسته‌و سیاسه‌تی حزبه‌کان کاریگه‌ری هه‌یه و ئه‌وانیش به‌شێک بوون له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه. * هۆکاری ئه‌و ته‌ده‌خوله‌ی کۆمۆنیست بو کێشه‌ی کۆمۆنیست و یه‌کێتی رێکخراوه‌که‌ی ئێوه‌شی گرته‌وه یان شتی تریش هه‌بوو؟ - ئێمه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌مان خوارد، که به‌بروای من ده‌کرا وانه‌بوایه، پێشتریش وتومه یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌کانی حیزبی کۆمۆنیست، که به‌سه‌ر ئێمه‌ش شکایه‌وه ئه‌و ته‌ده‌خوله‌ی بو له رێكخراوی ئێمه، پێموایه رێکخراوه‌که‌ی ئێمه ده‌یتوانی درێژه به‌کاره‌کانی خۆی بدات دوای ئه‌و کێشه‌یه‌ش، هه‌ر چه‌ند ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم یه‌کێتی هه‌ده‌فی زۆر گه‌وره‌ی بوو که ئێمه وه‌ک رێکخراوی ژنان نه‌مێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان ئێمه زیاد له‌حه‌د رۆشتبوین، به‌ڵام ده‌کرا وه‌ک رێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری درێژه به‌کاره‌کانمان بده‌ین، ئه‌گه‌ر حزب ئه‌و ته‌ده‌خوله گه‌ورانه‌ی نه‌بوایه کێشه‌کانی حزب ئێمه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه، ئێمه به‌فیعلی ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری بوین، خه‌ڵک کاره‌کانی ئێمه‌ی قبوڵ بوو له‌ماوه‌ی کارکردنمان زیاتر له 500 که‌یسمان لابوو، که توانیمان 475 که‌یسی چاره‌سه‌ر بکه‌ین، ئه‌وه مانای زیندوێتی رێکخراوه‌که‌مان و هه‌میش جه‌ماوه‌ری بونی ده‌دا، به‌ڵام ته‌ده‌خولاتی حزبی کاره‌کانی به‌حزبی کرد‌و دواتریش هه‌ر ئه‌و ته‌ده‌خوله بووه هۆی ڕێگری له‌به‌رده‌م چالاکییه‌کانمان و داخستنی ده‌رگای ڕێکخراوه‌که‌مان. * به‌ڵگه‌ت چییه یه‌کێتی یه‌کێک له ئامانجه‌کانی نه‌هێشتنی ڕێکخراوه‌که‌ی ئێوه بووه؟ - ئه‌سڵی مه‌وزوعی یه‌کێتی و کۆمۆنیست مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسی بوو، په‌یوه‌ندی به‌هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانه‌وه بوو له‌یه‌کێتی، که‌ده‌بێ ده‌رگاکان به حزب دابخات، به‌نسبه‌ت ڕێکخراوه‌که‌ی ئێمه‌وه که به‌ڵگه چییه؟ ئێمه کاری جدیمان هه‌بوو له‌کوردستان و ئه‌وه‌ش بۆ حزبه‌کانی ئه‌وێ قبوڵ نه‌بوو، ئێمه کۆمیته‌ی هاوبه‌شمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی ژنان بۆ گۆڕینی یاسای ئه‌حوال شه‌خسی، توانیمان پرۆژه‌یه‌ک بۆ به‌دیلی ئه‌و یاسایه له ساڵی 1999- 2000 بده‌ینه حکومه‌تی هه‌رێم و له‌وکاته‌ش رێپێوانێکی جه‌ماوه‌ری گه‌وره‌مان کرد، که پێنج شه‌ش هه‌زار خه‌ڵکمان هێنایه سه‌ر جاده، رۆڵمان هه‌بوو له به‌رباس خستنی مه‌سه‌له‌ی ژن کوشتن و ده‌نگدانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و کێشه‌یه دروست کرد، هێنانه سه‌ر جاده‌ی خه‌ڵک به‌و شێوه‌یه که وێنه‌ی نه‌بووه له‌کوردستان، به‌تایبه‌ت له رۆژی 8ی مارس که رۆژی جیهانی ژنانه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ش زه‌خت بوو بۆسه‌ر حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت بۆ یه‌کێتی که ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی ده‌ڤه‌ره‌که بوو، هه‌موشمان ده‌زانین سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات له شه‌رقدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ڕێت پێده‌دا بونت هه‌بێ تا زه‌ختت نه‌بێ بۆسه‌ری، که‌زه‌ختت دروستکرد رێگای به‌رده‌وامیت نادا ئه‌وه سیاسه‌تی ئه‌حزابی کوردیش بووه، هه‌تا له کوێره دێیه‌کیش ئه‌گه‌ر زانیبێتیان یه‌ک که‌سیش زه‌ختی هه‌بوو بێت له‌سه‌ریان لایان بردووه له ڕێگای خۆیاندا و له‌ناویان بردوه، بۆیه کاتێک هاتونه‌ته ناوشاریش نه‌یانتوانیوه گۆڕانێک له‌و سیاسه‌ته و له‌و عه‌قڵیه‌ته‌یان به‌پێی زه‌روره‌تی شار بکه‌ن و له واقێعیه‌ت و پیویستی خه‌باتی شاربگه‌ن، من پێم وایه ئێمه عامیلێکی فشار بوین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، بۆیه به‌و شێوه‌یه ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ کردین، ئه‌وه‌ی زیاتریش بیسه‌لمێنێ که ئێمه هه‌ده‌ف بوین ئه‌وه‌نده‌ی حزبی کۆمۆنیست یه‌که‌م باره‌گا که یه‌کێتی له‌و په‌لاماره‌یان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، ڕێکخراوی ئێمه‌بوو. *له‌و کاته‌دا ئه‌و ژنانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه بوون و له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه ده‌ستگیرکران چۆن ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ کرابوو؟ - ئه‌و ژنانه‌ی که گیرابوون له ئاسایشی یه‌کێتی ئیهانه‌یه‌کی زۆریان پێکرابوو، به‌شێوه‌یه‌ک قسه‌یان له‌گه‌ڵ کرابوو هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که دیلی جه‌نگ بوبن، به‌ڵام ژنه‌کان زۆر ئازایانه جوابیان دابونه‌وه، ئیدی ئه‌وان چه‌کیان پێیه‌و پیاون ئاوا سه‌یری ئه‌و ژنانه‌یان کردبوو ته‌عامولیان له‌گه‌ڵ کردبوون. *به‌بروای تۆ وه‌ک ژنه کۆمۆنیستێک، بۆچی چالاکی کۆمونیستی له‌کوردستان په‌ره‌ناسێنێ؟ بۆ پیگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزتر نابێ له‌وه‌ی که هه‌یه؟ - ئه‌وه سابیقه‌و هۆکاری هه‌یه، یه‌کێک له هۆکاره‌کان ئسلوبی کاری ئێمه‌بووه وه‌ک کۆمۆنیسته‌کان، ئه‌وجۆره کارکردنه‌ی کۆمۆنیست له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان جۆره کارکردنێکی دروستبوو، خه‌ڵک روی له‌کۆمۆنیست ده‌کرد، به‌ڵام به‌رنامه‌وپلان بۆ به‌رده‌وامی دان به‌و روتێکردنه‌ی خه‌ڵک و پاراستن و ئیدامه پێدانی گرنگه، من بروام به‌وه هه‌یه بروای چه‌پ و کۆمۆنیزم له‌کوردستان پاڵپشت و پشتیوانی زۆر به‌هێزی هه‌یه، به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه بیر له‌وه نه‌که‌یته‌وه چۆن ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌رییه له‌ده‌وره‌ی خۆت کۆکه‌یته‌وه، ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کار بکرێت کارکردنی جدی، نه‌ک وه‌ک حزبی شیوعی که به‌ته‌نها ره‌نگی سوری هه‌یه و سابیقه‌ی 50-60 ساڵی هه‌یه، به‌ڵام فڕی به شیوعیه‌ت و کۆمۆنیزمه‌وه نیه، نه‌به‌و جۆره‌ش که حیزبی کۆمۆنیست کردی، چونکه خه‌ڵک له‌و کاته له برواکه‌ش دور ده‌که‌وێته‌وه، راسته ئێمه ته‌جروبه‌ی حزبمان زۆر که‌م بوو، به‌ڵام ده‌کرا به‌جۆرێکی تر کاربکه‌ین، ده‌بێ ئه‌و راستییه بڵێم ئێمه وه‌ک کۆمۆنیست له‌دوییدا له ئسلوبی کار زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و کاریگه‌رمان هه‌بوو، بۆ نمونه ئێمه کادره‌کانمان داده‌بران له‌کۆمه‌ڵگه و هه‌وڵی سه‌رکرده بونیان ده‌دا، له‌روی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کادری کۆمه‌ڵایه‌تیمان زۆر هه‌بوو، که ده‌توانرا بۆ واقیعی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وکاتی کوردستان سودیان زۆر تر لێوه‌ربگرین، به‌ڵام کاتێک ده‌هاتنه نێو حزب داده‌بڕان له کۆمه‌ڵگه‌و له حزبدا حه‌سر ده‌بوون، ئه‌وه‌ش زه‌ربه‌ی گه‌وره‌یدا له کاروباری حزبی، به‌گشتی که‌مته‌رخه‌می ئێمه له‌زیاتر تێگه‌یاندنی خه‌ڵک و گه‌یاندنی خودی بروای خۆمان و گونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی ئه‌و وڵاته زه‌ربه‌ی له‌حزب و بروای خه‌ڵکیشدا. * ئێستا ئێوه له سویدن هه‌ر وه‌کو کۆمۆنیستێک بۆ ئه‌و حزبه کار ده‌که‌ی یان به‌شێوه‌یه‌کی تر؟ - من له‌رۆژی دروستبونییه‌وه ئه‌ندامی حزب بووم، به‌ڵام هه‌میشه جێگه‌و کار‌و فه‌عالیه‌تی من له مه‌سه‌له‌ی ژنان بووه، من له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک گه‌وره‌بووم زوڵم و زۆره‌کانی سه‌ر ژن ده‌ناسمه‌وه‌و ره‌گو رێشه‌کانی ده‌زانم چین، من وه‌ک که‌سێکی سیاسی، کۆمۆنیست، سۆسیالست، ئاگا، کارکردن بۆ ژن به پێویست ده‌بینم، ئێستاش ته‌نها کارێک که‌له‌توانامدایه‌و ده‌مه‌وێ بیکه‌م مه‌سه‌له‌ی ژنه، لێره‌ش هه‌ر به‌وجۆره‌ی له‌کوردستان وه‌ک رێکخراوی ئازادی ژن کارده‌که‌م، به‌ڵام ئسلوبی کار‌و چالاکیمان زۆری فه‌رقه له‌گه‌ڵ کوردستان، ئه‌و کات هه‌ده‌ف و ئامانجێک که هه‌مان بووه ئازادی و به‌رابه‌ریی ماف بۆ ژن، ئێستاش به هه‌مان ئامانج کارده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وکات له ئاستی کوردستان ئێستا له ئاستی عێراق رێکخراومان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ک کاره‌کانمان له ئاستی جیهان ناسراوه، جیاوازی له‌وه‌ش خۆشبه‌ختانه ئێستا رێکخراوی ئازادی ژن سه‌ربه‌خۆیه‌و سێبه‌ری هیچ حزبێکی به‌سه‌ره‌وه نیه، با ئه‌ندامه‌کانمان سه‌ربه حزب بن، به‌ڵام زۆر سه‌ربه‌خۆ کار ده‌که‌ین، ئێستا له به‌غدا مۆڵه‌تی کارمان هه‌یه، ئێمه نا قیژێنین بۆ روخاندنی که‌س، به‌ڵام هاوار ده‌که‌ین بۆ مافی ژنان، له‌به‌غداو ناسرییه خانه‌ی ئه‌من، سه‌نته‌ری پاراستنی ژنمان هه‌یه، ئه‌وه یه‌ک له‌مه‌یدانه‌کانی کارمانه، مه‌یدانێکی تری کارمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی له‌شفرۆشییه، که ئێستا ئه‌و لایه‌نه له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، له عێراق ژن گه‌لێک ده‌هینرێن و ده‌فرۆشرێن به خه‌لیج و به‌کوردستانیش، ته‌مه‌نی ئه‌و ژنه فرۆشراوانه‌ش تادێت به‌ره‌و ته‌مه‌نی منداڵ ده‌چێت، لێره‌وه‌ش هه‌وڵی که‌مپین و پشتیوانی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ کاره‌کانی رێکخراوه‌که و به‌ردوامیش ده‌بین له‌کاره‌کانمان. *ئێستا کوردستان بارودۆخێکی تری هه‌یه جیاواز له‌وکاته‌ی ئێوه کێشه‌تان بۆ دروست بوو، چۆن ناچنه‌وه ئه‌وێ کاربکه‌ن؟ - به‌راستی زۆری ده‌وێ تا له‌کوردستان خۆمان ده‌گرینه‌وه، داخستنی ده‌رگاکانی رێکخراوه‌که‌مان له‌کوردستان و رێگری له‌چالاکییه‌کانمان له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێداین، زۆرێک له فه‌عالینی ئیمه هاتنه ده‌ره‌وه و وڵاتیان به‌جێهێشت، تا ئه‌و کاتی ئێمه جێی خۆمان ده‌گرینه‌وه و تا ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه فه‌عالێکی دی دروست ده‌بێ زۆری ده‌وێ، ئێمه هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین و له به‌رنامه‌شماندایه جارێکی تر له‌کوردستان بنکه‌و باره‌گا بکه‌ینه‌وه. *باسی ئه‌وه‌ت کرد رێکخروه‌که‌تان له‌ئاستی جیهان ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆچی له راگه‌یاندنی کوردی وه‌ک پێویست کار‌و چالاکیتان نابینرێت؟ - رێکخراوی ئازادی ژن ده‌نگ دانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بووه، راپۆرته‌کانی ئه‌منستی و un زۆرکات باس له رۆڵی رێکخراوی ئێمه ده‌که‌ن، له‌لایه‌کی تره‌وه "یه‌نار محه‌مه‌د" له‌ته‌واوی وڵاته عه‌ره‌بییه‌کان له ئه‌وروپا و ئه‌مریکا داوه‌ت ده‌کرێت بۆ کۆرو سیمینار وه‌خه‌ڵاتی مافی مرۆڤی وه‌رگرتووه من و هۆزان هه‌روا له‌ئه‌وروپا له‌هه‌موو وڵاته‌کان بانگێشتی سیمینار‌و کۆر ده‌کرێین به‌ڵام راگه‌یاندنی کوردی حساری خستۆته سه‌ر رێکخراوی ئێمه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نزیکی ده‌سه‌ڵاتن. * ئه‌و رێکخراوانه‌ی ژنان که له‌کوردستان کار ده‌کان تاچه‌ند کار‌و چالاکییه‌کانیان په‌سه‌ند ده‌بینی؟ - من هه‌میشه ده‌مه‌وێ ئومێدم هه‌بێت به رێکخراوه‌کانی ژنان، چونکه بونیان به هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانیانه‌وه له نه‌بونیان باشتره، به‌ڵام یه‌کێک له کێشه‌کانی رێکخراوه‌کانی ژنان ئه‌وه‌یه که زۆر زو به‌ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن، بۆ نمونه ئه‌وساڵه‌ی که باسی گۆڕینی یاسای باری که‌سیمان ده‌کرد به‌وشێوه‌یه تا ئێستا رێکخراوه‌کانی ژنان به‌رده‌وامیان هه‌بوایه ئه‌نجام و ده‌ستکه‌وتی باشیان ده‌بوو، چونکه یه‌کگرتوو بون و هێزیان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات زۆر به ئاسانی هاته نێوان رێکخراوه‌کان، چونکه زۆربه‌ی زۆری رێکخراوه‌کان سه‌ر به ئه‌حزابن و حزب هه‌ر چیان پێ بڵێ ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه. * له‌په‌ڕله‌مانی کوردستان باسی ڕێژه‌ی له%25 و زیاتر هه‌یه بۆ ژن تاچه‌ند بروات به‌و ژنانه هه‌یه بۆ مافی ژن کار بکه‌ن که ده‌چنه په‌ڕله‌مان ؟ - جارێ دیاریکردنی ئه‌و رێژه‌یه بۆ ژن ئیهانه به خودی ژنه، چونکه نیوه‌ی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ژنه له % 25 مانای ئه‌وه ده‌دات که ژن له‌و وڵاته له% 25 ه که ئه‌وه‌ش ئیهانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ژن، له‌باره‌که‌ی تره‌وه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ژنانه‌ی که ده‌چنه په‌ڕله‌مان، هێشتا له‌واقیعێکدا ده‌ژین که بۆ خۆشیان ناتوانن ئازاد بن له بیر کردنه‌وه‌ی پیاو سالارانه، بینیمان چۆن ده‌نگدان بۆ یاسای فره‌ژنی به‌سه‌ریاندا رۆشت و چۆن ته‌سه‌روفیان کرد، بۆیه هیچ متمانه‌م به‌و ژنانه نییه که‌له په‌ڕله‌مانن، چونکه پێم وایه به‌شیوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆخۆیان تاکو ئێستاش کۆیله‌ن. *باسی ئه‌و ڕێژه‌ت کرد که‌له‌کوردستان بۆ ژن دانراوه له په‌ڕله‌مان و لێی رازی نیت، به‌ڵام له‌سویدیش ده‌سه‌ڵاتی ژن له‌خواروی پیاوه‌وه‌یه له‌موچه له‌کوردستان ژن و پیاو وه‌ک یه‌که‌و له‌سوید ژن که‌متر له پیاو موچه‌ی پێده‌درێت، ئه‌وه واتای ئه‌وه نیه به‌به‌راوردی ته‌مه‌مه‌نی دروست بونی هه‌ردوو وڵات کوردستان هه‌نگاوی باشی ناوه به ئاراسته‌ی مافی ژن؟ - من وه‌ک که‌سێکی سۆسیالست، کۆمۆنیست، له‌هیچ وڵاتێکی دنیا یه‌کسانی ژن و پیاو له %100 نابینم، سوید وڵاتێکی زۆر نمونه‌ییه له یه‌کسانی ژن و پیاودا هێشتا له %100 نیه له‌یه‌کسانی، وه‌ک ئه‌وه‌ی وتت موچه‌و دابه‌شی ده‌سه‌ڵات وه‌ک یه‌ک نییه، به‌ڵام موقاره‌نه‌ی ئه‌وێ و ئێره به‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه، لێره وه‌کو ژن هه‌وڵی ئه‌وه ناده‌ی به‌زیندوی بمێنیته‌وه، له‌کۆمه‌ڵگه‌ی سوید هه‌وڵ ده‌درێ موچه‌کان به‌رابه‌ربێت، به‌ڵام ئێمه هێشتا هه‌وڵ ده‌ده‌ین زیندووبمێنینه‌وه. * به‌ڵام به‌پێی ئامار‌و داتاکانی خودی وڵاتی سویدیش ساڵانه له % 25 ی ژن توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌کریت 12 – 16 ژنیشیان ده‌کوژرێن که‌وا بوو به به‌راوردی دروستبونی هه‌ردولا کوردستان هانگاوی باشی ناوه؟ - حه‌تمه‌ن کوردستان ئاڵوگۆری به‌خۆوه بینیوه، ناتوانم بڵێم وه‌ک ساڵانی نه‌وه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ده‌ڵێم چه‌ندین ساڵ له‌مه‌و به‌ره ئه‌گه‌ر کۆمه‌لگه‌یه‌کیش ئه‌وه‌نده ساڵ گۆڕان به‌خۆوه نه‌بینێ مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بونی نیه، یان مردووه، بۆیه پێم وایه گۆرانه‌کانی کوردستان زۆر خاوه‌و زۆر ژنیش بونه قوربانی و به‌هه‌زاران ژن کوژراون، تا گه‌شتووه به ئه‌مڕۆ خه‌ڵک باسی ماف و بونی ژن بکات، راسته ژنی سویدیش توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌کرێت، به‌ڵام توندوتیژییه‌کانیش فه‌رقی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و توندوتیژییه‌ی به‌رانبه‌ر ژنێکی کورد یان عێراقی ده‌کرێت، ژنێکی سویدی ئه‌گه‌ر توندوتیژی به‌رانبه‌ر ده‌کرێت شه‌به‌که‌یه‌کی پاراستن له‌ده‌وروبه‌ری هه‌یه، ئه‌گه‌ر خزم و که‌سه یان یاسایه، یان حکومه‌ت، ئه‌وانه هاوکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام بۆ ژنێکی کورد نه‌مه‌حکه‌مه و نه خزموکه‌س و نه‌هیچ لایه‌ک پشتیوانی ناکه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ژنێک له‌کوردستان توندوتیژی به‌رانبه‌رکرا، یه‌که‌م لایه‌ن هه‌ڕه‌شه بێت بۆی خێزانه‌که‌یه‌تی، ئه‌وه بۆ ژنێکی سویدی وانیه. *له وڵاتی سوید زۆر رێکخراوێکی کوردی بۆ مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت کارده‌که‌ن زۆر قسه هه‌یه که دروستبونی زۆرێک له‌و رێکخراوانه بۆ ته‌سوییه کردن و وه‌رگرتنی پاره‌یه له‌حکومه‌تی سوید واته به‌رپرسانی ئه‌و رێکخراوانه به‌س پاره وه‌ر ده‌گرن نه‌ک کار کردن بۆ‌ژن؟ - ئه‌وه کێشه‌یه‌کی واقیعی زۆربه‌ی زۆری ڕێکخراوه‌کانه، ساڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌مه‌لاین پاره له‌ده‌وڵه‌تی سوید وه‌رده‌گیرێت، به‌ڵام بۆ ئه‌هدافی شه‌خسی به‌کار دێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی که یه‌ک فلس له‌و پارانه بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن سه‌رف بکرێت، ئه‌وه زۆر مایه‌ی نیگه‌رانییه و شه‌خسی خۆم زۆر پێی بێتاقه‌تم، ئه‌و پاره‌یه‌ی که رێژراوه لێره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی ژنی پێ بکرێت، به‌تایبه‌ت ژنانی په‌نابه‌ر، جالییه‌ی کورد رۆڵێکی زۆر نیگه‌تیڤ و خراپیان هه‌یه له پیشاندانی سیمای کورد، له‌بێحورمه‌تی کردن به‌ژن، تۆ باسی نسبه‌ی له % 25 ت کرد له توند‌و تیژی به‌رانبه‌ر به‌ژن له سویددا، به‌ڵام له‌ناو په‌نابه‌ران زۆر زۆر له‌و رێژه زیاتر توند‌و تیژی بونی هه‌یه، من بۆخۆم له دوو سه‌نته‌ری سویدی بۆ پاراستنی ژنان کارم کردووه، زۆربه‌ی زۆری ئه‌وکێشانه‌ی ده‌هاتنه ئه‌و سه‌نته‌رانه خه‌ڵکێک بون که‌له کۆمه‌ڵگه‌ی شه‌رقییه‌وه هاتوون، به‌داخه‌وه زۆرینه‌یان کوردبوون، بۆیه ئه‌و پاره‌یه‌ش که‌له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ڵڕژراوه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی تێگه‌شتنی خه‌ڵکی شه‌رقه له‌مه‌سه‌له‌ی ژن و مه‌سه‌له‌ی قانون، به‌ڵام رێکخراوه کوردییه‌کان لێره ئه‌وه ناکه‌ن لۆکاڵێک ده‌گرن، چوار که‌س کۆده‌که‌نه‌وه، دوسێ مانگ جارێک حه‌فله‌یه‌ک ده‌که‌ن له‌مناسه‌به‌کان و ته‌واو، ئه‌وه‌ش له‌پێناو حه‌لکردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی که‌بۆکاری جدی وه‌ریده‌گرن، به‌داخه‌وه به‌ناوی ژن و مافی ژنی کوردیشه‌وه کارده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له حه‌لکردنی پاره‌که‌دا گه‌نده‌ڵی ناکه‌ن، به‌ڵکو زه‌ربه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌ش له‌مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌ده‌ن به‌داخه‌وه ئه‌وه ته‌نها له‌کوردستان نییه که ده‌ڵێن سه‌نته‌رو رێکخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ وه‌رگرتنی پاره باره‌گایان داناوه نه‌ک بۆ کارکردن، ئه‌وه ژنه کورده‌کانی ئێره‌شن که گه‌نده‌ڵی به‌مه‌سه‌له‌ی ژنه‌وه ده‌که‌ن و پاره بۆکارکردن بۆ ژن وه‌ر ده‌گرن و به‌بێ کار ده‌یخۆن. *تۆ پێت وابوو گه‌نده‌ڵی رێکخراوه‌کان ته‌نها له‌کوردستان بونی نییه رێکخراوه‌کانی ژنانی کوردی له‌سویدیش گرتۆته‌وه هۆی ئه‌وه چییه؟ - ئه‌و رێکخراوانه‌ی که بۆ گه‌نده‌ڵی کار ده‌که‌ن، خۆیان بروایان به‌مه‌سه‌له‌ی ژن نییه، لێره دیموکراسیه‌ت و ئازادی رێکخراوبون هه‌یه، ده‌توانی رێکخراو دروستبکه‌ی، ره‌خنه بگریت، پاره له‌ده‌وڵه‌ت وه‌ربگریت، به‌ڵام سوئیسفاده کردن له‌م دیموکراسیه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه بونی هه‌یه که به‌ناوی رێکخراوی ژنه‌وه کار ده‌که‌ن و پاره ده‌خۆن، نه‌ک مه‌سه‌له‌ی ژن جۆره‌ها رێکخراوی تریشیان هه‌یه کورده‌کان، که به‌ناو بۆ ئامانجێکی تر کار ده‌که‌ن و له عه‌مه‌لدا بۆ پاره خواردن و گه‌نده‌ڵی دامه‌زراون، به‌ڵام له‌مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌ندێک زیاتر بونی هه‌یه، دوای کوشتنی فاتیمه له‌سوید مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنی شه‌رقی هاته پێش و بارز بوو، له‌وکاته‌ش زۆر که‌س په‌له‌په‌ل هاته پێش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه بکاته ده‌رفه‌ت بۆ وه‌رگرتنی پاره، بۆیه‌ش جۆره‌ها رێکخراویان دروست کرد، که زۆر که‌میان بروایان به‌مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌یه، به‌ڵام پاره‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، من ده‌ڵێم مه‌به‌ستی زۆرێک له‌و رێکخراوانه پاره‌وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی و پاره خواردنه، ژنانی کوردن ده‌ستیان داوه‌تێ، ئیستغلالکردنی ئه‌و مه‌به‌سته پاکه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه که بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن هه‌یه‌تی و بروانه‌بونی ئه‌وانه‌شه به مه‌سه‌له‌ی ژن، به‌راستی نازانم ناوی چیان لێبنێم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه کۆمه‌ڵێ کورد سه‌رده‌که‌ن به‌یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه ڕێکخراوێک راده‌گه‌یه‌نن، بنکه‌یه‌ک داده‌نێن، چای تیا ده‌خۆنه‌وه و زه‌می یه‌کتریش ده‌که‌ن، به‌حساب رێکخراوی ژنانن زه‌می ژنانیش ده‌که‌ن و به‌ناوی کار کردن بۆ ژنیش پاره وه‌رده‌گرن و له‌نێوان خۆیان به‌شی ده‌که‌ن. *واته ده‌توانین بڵێین ژنانی کورد له‌سوید بازرگانی به قه‌زیه‌ی ژنه‌وه ده‌که‌ن؟ - من زه‌رب به‌سه‌ر هه‌موو رێکخراوه‌کاندا ناهێنم، رێکخراویش هه‌بووه کاری جدی کردووه و کاریگه‌ری باشی هه‌بوه و هه‌یه‌تی، به‌ڵێ ده‌توانم بڵێم زۆر رێکخراوێکی کورد هه‌یه له‌م وڵاته ته‌نها بۆ پاره‌وه‌رگرتن و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی به ماف و کێشه‌ی ژنه‌وه دامه‌زراون و زه‌ربه‌ی گه‌وره له قه‌زیه‌ی ژن ده‌ده‌ن. rzgarchuchani@hotmail.com تێ بینی/دانانی ناوی ماڵپه‌ری نوچه مانای ئه‌وه نییه بابه‌ته‌که له‌وێ وه‌رگیرابێت به‌ڵکو هاوکارییه بۆ ناساندنی ئه‌و ماڵپه‌ڕه به خوێنه‌ران. http://www.kurdistanan.net |
|
زياتز بخوينه‌وه |
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=16705
تێبینیه‌کان
چاوپیکه‌وتنی خۆم له کوردستان نیت، تکایه چاویکی لیبکه
http://www.equalityiniraq.com/ka/images/stories/pdf/mousawat13.pdf
please have a look at our website
| رێگا ره‌وف: كاری رێكخراوه‌كانی ژنان زۆرتر له‌چوارچێوه‌ی خێرخوازیی وجۆریك به‌رگریی له‌خۆكردنه ... دیمانه: ئاسۆ عوسمان | |
| دیمــــــانـه | |||
| دووشەممە, 31 ئاب 2009 10:15 | |||
|
رێگاره‌وف هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستان پێیوایه بزووتنه‌وه‌ی ژنان هێشتا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌حزاب و پێدگری سه‌رسه‌ختی مافی ژنان نییه. به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌یه‌كه هێشتا خۆشباوه‌ڕه به‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی. ئه‌وه ئاڵا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی30% بۆ ژنان مسۆگه‌ركراوه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ڵام به‌شێك له‌ژنان پێیانوایه به‌شداریی ژنان له‌نێو په‌رله‌مانی ئاینده‌دا به‌شدارییه‌كی شكڵی ده‌بێت و ناتوانێت قورسایی خۆی هه‌بێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی رێژه‌ی25% له‌په‌رله‌مانی پێشووداو رێژه‌ی 30% له‌په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ناتوانن چه‌سپێنه‌ری مافه‌كانی ژنان بن؟. رێگا ره‌وف: رێژه‌ی 30%خۆی ئه‌و واقیعه نیشان ده‌دات كه‌ژنان ده‌وری زۆر لاوه‌كی و نایه‌كسانیان پێده‌درێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌مانایه‌كی تر نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌نیوه حساب ناكرێت وهه‌ر به‌و جۆره‌ش به‌رای من ئه‌و رێژه‌یه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ورو جێگا‌و رێگای ژنانه له‌كۆمه‌ڵگادا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. له‌ده‌وره‌ی پێشوودا هه‌موومان دیتمان په‌رله‌مانی كوردستان تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌ته‌نگ داواكاریی ومافه‌كانی ژنانه‌وه بوو؟، بابه‌تی به‌یاساییكردنی فره‌ژنی یه‌كێكه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی كوردستان. ئه‌مه لایه‌كی كیشه‌كه‌یه كه‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ژناندا لایه‌كه‌ی تری ئه‌و واقعییه‌ته تاڵ و زاڵه‌یه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژناندا له‌كوردستان. بزووتنه‌وه‌ی ژنان هێشتا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌حزاب وپێداگریی سه‌رسه‌ختی مافی ژنان نییه. بزووتنه‌وه‌یه‌كه هێشتا خۆشباوه‌ڕه به‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی ئه‌حزاب وخۆشباوه‌ڕه به‌پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كه‌به‌كرده‌وه‌و به‌گفت نیشانیانداوه كه‌لایه‌نگری مافی ژنان نین بۆیه خۆ رزگاركردن له‌م خۆشباوه‌ڕییه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌راستای بردنه پێشه‌وه‌و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌كه به‌رێڕه‌وی به‌رگریكردنێكی سه‌رسه‌ختانه‌ی مافه‌كانی ژنان. به‌بڕوای من په‌رله‌مانی پێشوو مه‌سه‌له‌ی ژنانی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه هه‌ر بۆیه‌ش په‌رله‌مانی ئاینده شتێكی تازه‌و ره‌وه‌ندێكی باشتری نابێت. ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌په‌رله‌ماندان ده‌وری جیددی و سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌وه‌ی كه‌كێشه‌ی ژنان چۆن ده‌به‌نه ئاستیكی وه‌ها كه‌به‌قازانجی ژنان و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان بشكێته‌وه به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه‌زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ژنانه خۆیان گیرۆده‌و هه‌ڵبژێردراوی ئه‌حزابێكن كه‌هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی مافه‌كانی ژن ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ژنانه ببنه كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات وته‌نانه‌ت كۆیله‌ی عادات وته‌قالیدێكی باو ودواكه‌وتوو. من بڕوام وایه كه‌ئه‌گه‌ر ئینسان به‌ژن وپیاوه‌وه خۆی ئازاد نه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ناتوانێت دیفاع له‌ئازادیی بكات. ئاڵا: گه‌رچی ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له‌ئارادانییه به‌ڵام باس زۆری رێژه‌ی مێینه ده‌كرێت له‌چاو نێرینه‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیكوردستاندا پێویست نه‌بوو ژنان لیستی تایبه‌ت به‌خۆیان یان كاندیدیان هه‌بێت بۆسه‌رۆكایه‌تی بۆكێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ پیاواندا؟. رێگا ره‌وف: حه‌تمه‌ن بوونی لیستێكی سه‌ربه‌خۆی ژنان زه‌ره‌ری نه‌ده‌دا له‌مه‌سه‌له‌كه‌و بگره تا رادده‌یه‌كی زۆر نیشانی ده‌دا تا چه‌ند ژنان سه‌ربه‌خۆو پشت ئه‌ستوورن به‌خۆیان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان. بێگومان ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه ده‌بوو بكرایه بۆ نیشاندانی ئه‌و جه‌ساره‌ته، به‌ڵام ئایا ئه‌مه زه‌مینه‌ی له‌باره؟ تا چ ئاستێك ئه‌و جورئه‌ت وشه‌هامه‌ته هه‌یه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ژناندا؟. هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنان به لیستی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ كاری ده‌وێت و له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌و ئامانجێكی هاوبه‌ش له‌نێو ژناندا هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌یه‌كسانی ژن وپیاو، به‌داخه‌وه من پێموانییه بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستان هێشتا گه‌یشبێته ئه‌م ئاسته. رێژه‌ی ژنان له‌كۆمه‌ڵگادا به‌ده‌قیقی گرنگ نییه ئه‌وه‌ی گرنگه پێوانه نیوده‌وڵه‌تییه‌كانه ده‌بوایه له‌كوردستانیش دانی پێدابنرایه‌و هه‌مان رێژه‌ی ببوایه كه‌له‌سه‌دا 50یه نه‌كه‌متر و نه زیاتر. ئاڵا: له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وسه‌رۆكایه‌تی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌وری باڵا‌و كاریگه‌ر ده‌گێڕن له‌مه‌ڕ به‌رنامه وپرۆگرامه‌كانی لیسته جیاوازه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر بۆ ژنان. باوا پرسیاره‌كه بكه‌ین بۆچی رێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نییه له‌سه‌ر لیست وقه‌واره‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا؟. رێگا ره‌وف: پێشتر باسم له‌وه‌كرد رێكخراوه‌كانی ژنان له‌كوردستان هێشتا پابه‌ندو پاشكۆی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارو پیاوسالارن، وه‌ك رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی وسه‌ربه‌خۆ كار ناكه‌ن ئیتر چۆن بتوانن كاریگه‌رییان هه‌بیت؟ هێشتا رێكخراوه‌كانی ژنان خۆیان له‌ئاستی سیاسه‌ت و باڵاده‌ستیدا نه‌بینیوه تا هه‌وڵی بۆ بده‌ن. كاری رێكخراوه‌كانی ژنان زۆرتر له‌چوارچێوه‌ی خێرخوازیی وجۆریك به‌رگریی له‌خۆكردنه، بۆیه ته‌ده‌خولی له‌سیاسه‌تدا كه‌موكورتی هێناوه. ده‌بێ ئه‌م هه‌ست وبیركردنه‌وه‌یه بگۆڕدرێت ئه‌وسا ده‌كرێت چاوه‌ڕوانییه‌كی وامان هه‌بێت واته ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی ژنان به‌م قه‌ناعه‌ته بگات كه‌مه‌سه‌له‌ی ژنان مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه‌و هه‌وڵیشی بۆ بدات ئه‌وسا ده‌توانین باس له‌كاریگه‌ریش بكه‌ین. ده‌بێت له‌حاله‌تی دیفاعی بێینه ده‌رو حاڵه‌تی هێرشكردن ده‌ست پێبكه‌ین، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه بكه‌ین مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاستی كار‌و چالاكییه‌كانمان بگۆڕین بۆ ئاستیكی باڵاتر‌و به‌هێزتر. ئه‌زموونی ژنان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی نیشانداوه ده‌بێت فشاری سیاسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دابنێیت وبه‌شداریی بكه‌یت له‌سیاسه‌تی وڵات‌دا، نوێنه‌ری سیاسیت هه‌بێت كه‌سازش نه‌كات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌وای ژنان. ده‌نا ئاڵوگۆڕ سه‌خته. ئاڵا: كێشه‌ی ژنان یه‌كێكه له‌كێشه گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵی كورده‌واری، به‌بڕوای تۆ په‌رله‌مانی ئاینده كه رێژه‌ی30% ژنانه، ده‌توانێت به‌شێك له‌كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ر بكات؟. رێگا ره‌وف: راستیبه‌كه‌ی گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كیشه‌ی ژنان له‌كوردستان هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێكیش بێت به‌په‌رله‌مانی ئاینده‌و به‌و رێژه كه‌مه چاره‌سه‌ر بێت. ئێمه هێزی زۆر‌و ئازادیخوازمان ده‌وێت بۆ پشتگیریی له‌ئاڵوگۆڕ له‌ژیانی ژناندا. له‌لایه‌ك یاسا ده‌رده‌كرێت كه‌هیچ شتێك نابێت به‌دژی پرنسیبه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت، ئه‌مه خۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ژنانه له‌په‌رله‌ماندا چونكه هه‌ر ئاڵوگۆرێكی ریشه‌یی له‌ژیانی ژناندا به‌بێ ده‌ستكاریكردن و وه‌ستانه‌وه به‌دژی شه‌ریعه مه‌حاڵه. بۆیه كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ته‌نانه‌ت ئه‌و رێژه نایه‌كسانه‌ش به‌چه‌ندین دیواری كۆنه‌په‌رستی وشه‌ریعه‌ت رێگای لێگیراوه‌وه گه‌مارۆ دراوه، ئیتر ئاڵوگۆڕ چۆن چۆنی به‌دی دێت؟. پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته به‌لادانی ئه‌و رێگریی و كۆسپانه‌ی به‌رده‌م ژنان كَیشه‌ی ژنان ده‌باته ئاستێكی باڵاتر. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
Thursday March 26, 2009
A voice for the abused
By WONG LI ZA
An activist’s fight against honour killings.
DOA Khalil Aswad was stoned to death on April 7, 2007, in the town centre of Bashiqa, Iraq, in front of hundreds of people. The authorities were present and paved the way for the horrific crime to happen.
Doa, 17, whose family adheres to the Yazidi faith (a religion that combines Zoroastrian, Manichaean, Jewish, Nestorian Christian and Islamic elements), was taken from her house by some Yazidi men who found that she was in love with a Muslim Arab man and had visited him.
In Iraqi Kurdistan, hundreds of women burn themselves and thousands of girls are genitally mutilated every year. Rega Rauf (pic) is one woman combating such atrocities. In June 1996, Shino was shot dead by her uncle for insisting on attending her mother’s funeral.
In April 1997, Seyran, who hails from the town of Samood, was strangled to death by her cousin who later prevented people from burying her body. The cousin disliked the fact that Seyran was working outside the home.
In June 1998 in the Bawanur district, a student named Khayal Nawzad slept with a boy. When her cousin found out, he broke both her hands, cut her flesh and burnt it before finally shooting her in the chest and head.
These crimes happened in Iraqi Kurdistan.
Between 1990 and 1999, there were 4,000 honour killings in the estimated five million population of Iraqi Kurdistan.
Hundreds of women burnt themselves and thousands of girls were genitally mutilated every year, something which still happens today.
One woman combating such atrocities is activist Rega Rauf.
Rega, 40, was one of the speakers at the recent Women of Independence Conference in Kuala Lumpur, organised by Intelligence Business Networks to commemorate International Women’s Day.
Rega hails from Iraqi Kurdistan, a region that spreads over Iran, Iraq, Turkey and Syria in the Middle East. The region has seen shocking brutalities against women after the Gulf War in 1991.
It began with the killing of prostitutes. Then it continued with killing women who questioned traditions or protested against their husbands or fathers, who dressed as they liked, or had open relations with men.
Many of the women were also raped before being killed. Countless were pregnant when they were murdered.
Such crimes are known as “honour killings”, or the killing of women who brought perceived dishonour to their families. What is more atrocious is that such crimes go unpunished due to existing systems and beliefs.
Women who are killed in such a manner are “guilty” of acts such as refusing to take orders from their husbands, choosing their own marriage partners, bringing “shame” to their family as a result of being raped, committing adultery and participating in social gatherings without their families’ permission.
“We know of a man who killed his wife because he did not like her cooking – and he got away with it,” said Rega during an interview.
Some women committed suicide by burning themselves when they could no longer endure the physical and emotional abuse by family and relatives.
In 1993, Rega and a few others founded the Independent Women’s Organisation (IWO) in Iraqi Kurdistan to protest against such random acts of aggression against women.
Also represented in Canada, England and Australia, IWO fights for women’s rights, freedom, equality and safety.
“Talking about women’s rights in Kurdistan means going against family, religion, culture and society. It goes against the norm,” said Rega, 40.
Rega has published a book entitled Help! A Voice From Kurdistan, Iraq and an autobiography in Kurdish entitled Women’s Movement in Kurdistan and Behind Family Bars.
Help! is a report on honour killings in Iraqi Kurdistan that lists over 500 cases of women who were either murdered or who had killed themselves between 1991 and 1998.
Rega has gone through much hardship herself. Soon after she set up IWO in 1993, her own family threatened her with death.
“They said I brought shame to them by doing what I did, but they could not silence me,” she said.
Rega said her two brothers hit her and threatened her life. She has had no contact with them since 1995.
She recalled that the saddest point during that time was when her mother visited her in Kurdistan one day, bringing some sweets. “I dared not eat them for fear that my brothers might have poisoned the sweets.”
In 1996, Rega became the editor of a local newspaper, Equality, and wrote articles considered anti-Islamic. She began to receive death threats from Islamic groups.
“They talked about me in every mosque,” said Rega, who is also part of the Organisation of Women’s Freedom in Iraq. She learnt to use a gun but even then did not feel safe.
Rega said some women’s groups in Kurdistan were beginning to change their stand about honour killings.
Rega eventually fled to Sweden in 2000. She has a 15-year-old son from an earlier marriage and a three-year-old son with her present husband, a Swede.
Her dream is to have a modern, secular Iraqi Government which believes in women’s rights.
“My eldest son is very supportive of my work. He is proud of me and what I do,” said Rega, breaking into a warm smile for the first time during the interview.
Today's date: Thursday, 28 May 2009
![]() | ||
| Ms. Rega Svensson at Sergel square in central Stockholm 8 of March, on International Women's Day © UNHCR/Roger Vikström |
||
Iraqi women in need for help
Stockholm, March 12 (UNHCR)
On International Women's Day, a manifestation was held at Sergel square in central Stockholm calling attention to the situation of women in Iraq. The event was organized, among others, by the Association for Women´s Rights in Iraq and Artists for Peace.
Rega Svensson has grass root experience of defending women´s rights in Iraq. She originates from Northern Iraq, Kurdistan, where in the 1990´s she was active in an organization fighting against so called honour killings. Svensson says hundreds of women were murdered during that time and even more threatened. “Our organization contacted women we knew were living under a threat. We organized shelters for them and saved many lives,” she says.
In 2000, Svensson came under threat herself. She had to go into hiding and finally leave the country. She came to Sweden in 2001.
After her experiences working for women´s rights, Rega decided to write a book about the situation of women in Iraq´s Kurdistan. She published her book Help! A voice from Kurdistan! under her maiden name Rega Rauf.
Svensson says women are oppressed on a daily basis in Iraq and nobody hears their voices. That is why the book with the testimonies of some 600 women was so necessary to write. She points out that the situation of women has changed since the first edition of the book came out in 1998. On the one hand, violence against women is now considered as a social problem and the public discussion on honour killings is more open. However, according to Svensson, the security situation of women has worsened in the last years. She differentiates between the time before and after the fall of Saddam Hussein. “Saddam was a really cruel dictator, but during his dictatorship women could work, had possibilities to educate themselves and go out. Now there are no women in the streets, they are afraid to leave their homes. Women have become targets for the terror of religious fundamentalists.”
Halal-TV är en skymf
Debattörerna: Med Halal-TV tar SVT ställning för utpräglade religiösa värderingar
I Sverige lever omkring 400 000 personer med varierande anknytning till islam. Många har kommit till Sverige på flykt undan islamistiska förtryckarregimer. Andra är progressiva ateister eller passiva muslimer.
Dessa blir nu representerade av unga kvinnor som döljer sitt hår under slöjan och vägrar ta män i hand.
Halal-TV är en skymf mot det sekulära samhället i synnerhet vid en tidpunkt när det i dagarna rapporterats hur en trettonårig flicka offentligt stenats till döds i Somalia av islamistisk milis som straff när hon försökt anmäla en gruppvåldtäkt, skriver Sara Mohammed, Soleyman Chasemiani och nio andra debattörer.
Opartiskhet är en av de grundläggande reglerna för svensk public service. Med tv-programmet Halal-TV har Sveriges Television medvetet frångått denna princip. Tre kvinnor i huvudduk och i övrigt klädda enligt islamisk sed blir huvudrollsinnehavare i Halal-TV. Dessa tre unga kvinnor – låt vara att deras klädnader går i pasteller – representerar uråldriga religiösa påbud som står i strid mot grundläggande mänskliga fri- och rättigheter och värderingar. En av de tre har tidigare klart uttalat sitt stöd för sharialagar som till exempel stening till döds vid otrohet.
Slöjan är ingen klädsel. Den är ett religiöst påbud med tydliga patriarkala värderingar om könsroller, kvinnans underordning och hennes sexualitet som måste döljas för alla utom den äkta maken. Den ser kvinnan och hennes sexualitet som samhällets fördärv. Därmed är slöjan en skymf mot männen som inte anses kunna behärska sin sexualitet vid åsynen av en kvinna utan huvudbonad. Slöjan är således en symbol för förtryck av båda könen.
Offentliga inrättningar och myndigheter är till för alla medborgare. De som arbetar där får inte utmärka sig på ett sätt, religiöst eller ideologiskt, som kan utesluta andra medborgare eller medföra att de tvingas avstå sina rättigheter. Det enda sättet för att kunna utföra detta uppdrag är statens och myndigheternas sekulära status. En beslöjad kvinna i rollen som myndighetsperson utsätter de sökande som är i behov av hennes tjänst för hennes religiösa tro och värderingar och det symboliska förnedrandet av både män och kvinnor utifrån slöjans budskap.
En programledare med slöja gör samma sak. Hennes slöja blir inte bara hennes utan SVT:s syn eller tolerans för det slöjan symboliserar. I och med detta skänker SVT slöjan oreserverat stöd och ger de beslöjade programledarna oinskränkt rätt att kränka alla de medborgare som avskyr de patriarkala och religiösa normer och värderingarna.
I Sverige lever omkring 400 000 personer med varierande anknytning till islam. Många har kommit till Sverige på flykt undan islamistiska förtryckarregimer. Andra är progressiva ateister eller passiva muslimer.
Dessa blir nu representerade av unga kvinnor som döljer sitt hår under slöjan och vägrar ta män i hand.
I Sverige har vi religionsfrihet, vilket också innebär individens rätt att avstå från religion.
Halal-TV är en skymf mot det sekulära samhället i synnerhet vid en tidpunkt när det i dagarna rapporterats hur en trettonårig flicka offentligt stenats till döds i Somalia av islamistisk milis som straff när hon försökt anmäla en gruppvåldtäkt.
Genom sina extrema religiösa uppfattningar tar programmets tre kvinnor avstånd från det svenska samhället, jämlikhet och alla människors lika värde.
Med Halal-TV har Sveriges Television tagit ställning för utpräglade religiösa värderingar och medvetet brutit mot grundregeln om opartiskhet.
Ordet Halal är religiöst och betyder det rätta, det tillåtna, till och med en plikt gentemot Gud.
Motsatsen heter Haram, det förbjudna.
De tre beslöjade kvinnorna utför sin religiösa plikt genom SVT och skapar Halal-TV. Vad är då det övriga public serviceutbudet?
Haram-TV?
Svara på det, Eva Hamilton!
Dagens debattörer
Soleyman Ghasemiani, Barnen Först
Sara Mohammad, Riksföreningen Glöm aldrig Pela och Fadime
Inger Stark och Maria Hagberg, Nätverket mot hedersrelaterat våld
Layla Qaraee, Kvinnors nätverk
Mostafa Rashidi, Iranska Flyktingars Riksorganisation
Tara Twana, Women Aid
Aram Ali, Hawpshti Kurdisk närradio
Sherzad Fatih, Centret för försvar av barns rättigheter i Irak-Sverige
Rega Svensson Raoof, Organisation of Women´s Freedom in Iraq-Sweden
Maria Rashidi, Kvinnors rätt




ی له‌خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه درێژه‌ی دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ته له‌گه‌ڵ رێگا ره‌وف هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان. 